به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌
ناشڤیل، پایتەختی كوردان لە ئەمریكا - 20 April 2010 - ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌
 
هەينى
2024-04-19
9:39:21 PM

RSS
 
مـــــــاڵــپـــــه‌ڕی ئـــاســـــــووده‌
سه‌ره‌تا
»
گفتو گۆ

هونه‌رمه‌ندان
::هونەر مەندان::

بڵند ئیبراهیم

smile

هەردی سەڵاح

smile

زەکەریا عەبدوڵا

smile

قادر ئەسعەد

smile

دیلمان دیۆ

smile

سەرکەوت

smile

ئاراس

smile

نەریمان

smile

میکائیل

smile

شێرکۆ تالیب

smile

ئەیوب عەلی

smile

مالی خۆت ببینه‌
-->

وێنه‌که‌ت جوان بکه


نرخی دراوه‌کان
-->

تاقی کردنه‌وه‌ی ئی
-->

ميديای كوردی
ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە
ماڵپەرى ئاسوودە
ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە


كارتی كوردی
Free Image Hosting at www.ImageShack.us

QuickPost

قورئان دابگره‌
ماڵپەرى ئاسوودە

رۆژنامه‌ی کوردی

کوردستان نیوس
سبه‌ی
هاوڵاتی
په‌یام نێر
کوردستان پۆست
ئاوێنه‌
خه‌بات
ئاسۆ خه‌ندان


چاته‌کان

کوردش ڤۆیس
کورد فۆڕڤۆیز
نه‌ورۆز ڤۆیس
کورد چات
دیمانه‌
کوردستان ڤۆیس
چات بۆ کوردستان
کورد کارد
هێمن


كاتژمێری وڵاتان
‎كاتى 12وڵات ‏ ‌

aswda


میوانانی سه‌هێڵ
له‌سه‌رهێله‌


سه‌ره‌تا » 2010 » April » 20 » ناشڤیل، پایتەختی كوردان لە ئەمریكا
3:24:26 PM
ناشڤیل، پایتەختی كوردان لە ئەمریكا


رووداو -ئەمریكا
شاری ناشڤیل لە ولایەتی تەنەسی بەوە ناسراوە كە شاری موزیكە، بەڵام ئێستا وادیارە ئەو شارە رۆڵێكی دیكەی هەیە. دوای ئەوەی لەساڵی 2008 كەناڵێكی تەلەڤزیۆنی بەرنامەیەكی دیكۆمێنتاری لەسەر ئەو شارە بەناوی (دراوسێی تەنیشتتان) پەخشكرد، لەو كاتەوە ئەو شارە بە "شاری ماڵی نوێ" ناسرا، لەبەرئەوەی باوەشی بۆ چەندین خێزانی پەناخواز و ئاوارە كردووەتەوە. لەو فیلمە دیكۆمێنتارەدا شێوازی ژیانی كورد لە ئەمریكا بەشێوەیەك پیشاندەدات كە كۆمەڵێكن زۆر سوپاسگوزار و ماندوون و زۆر بە شانازیەوە سەركەوتنەكانیان لە كۆمەڵگەی ئەمریكیدا پیشاندەدەن.
لە بەهاری رابردوو تێنسییەكان رایانگەیاند كە ولایەتەكەیان بووەتە پەناگەیەكی نوێ بۆ پەنابەران و بەپێی قسەی رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی لە سەرەتای ساڵی 1990 ولایەتی تێنسی نزیكەی 200 هەزار پەنابەری لەباوەشگرتووە. بەتایبەتی لە نێوەڕاستی ئەو ولایەتەدا كە گروپێك خۆیان لە پارچەیەكی شاری ناشڤیڵ كۆكردووەتەوە ئەو ناوچەیەیان ناو ناوە "كوردستانی بچووك" و، بەپێی قسەی كوردێكی ناشڤیڵ بەناوی موەفەق محەممەد، ژمارەی كوردانی ئەو ولایەتە نزیكەی 11 هەزار كەسە.
دەرهێنەرێكی ئەمریكی بەنێوی ویڵ پێدیگۆ كە بەشداری لەو فیلمە دیكۆمێنتارەدا كردووە دانی بەوە دانا كە ئێستا شاری ناشڤیڵ وەكو پایتەختی كوردانی ئەمریكای باكوورە و زۆربەی كوردانی ئەو شارە كوردی باشوورن. بەپێی قسەی چەند ئەندامێكی رێكخراوی لاوانی كوردی ئەمریكی، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی كوردانی ئەمریكا لە تێنسین، بەڵام ژمارەیەكی زۆری كورد لە ولایەتەكانی وەك كالیفۆرنیا، ماساچوسێت، نیوجێرسی، نیویۆرك، تێكساس و ڤێرجینیاش هەن.
مێژووی زۆربوونی كورد لە ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1976، كاتێك چوار شەپۆلی ئاوارەكانی كورد، راستەوخۆ هاتنە شاری ناشڤیڵ. ئەوكات خێرخوازانی كاسۆلیكی تێنسی بەرپرسیاربوون لە خزمەتگوزاری ئاوارە و پەنابەران.
پاشان چەندین كوردی عێراق هەر لەو ساڵەدا گەیشتنە ئێرە و پاشان شەپۆلی دووەمی پەنابەران لەساڵی 1979دا هات، كاتێك كوردانی ئێران گەیشتنە ئێرە، ئەمەش دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران.
سێیەم شەپۆل لەساڵی 1991 و 1992 بوو كە ئەمەیان گەورەترین شەپۆل بووە هەتا ئێستا، ئەو ئاوارانەی لەو شەپۆلەدابوون، بریتیبوون لەو كوردانەی لەدەست هەڵمەتی ئەنفال و جینۆسایدكردنی كورد هەڵاتبوون.
دوا شەپۆلی هاتنی كوردان بۆ ناشڤیل لە ساڵانی 1996 و 1997 بوو كە لە دەرئەنجامی شەڕە خوێناوییە نێوخۆییەكەی نێوان پارتی و یەكێتی بوو. زۆربەی ئەو رێكخراوە ئەمریكیانەی لەو هەرێمەدا كاریان دەكرد، بەهۆی ئەو شەڕەوە كشانەوە و ئەو كارمەندە كوردانەشیان لەگەڵ خۆیاندا هێنا كە كاریان لەگەڵ ئەوان دەركرد

لەگەڵ ئەوەی هەر چوار شەپۆلەكە لەیەكچوونێكیان پێوە دیاربوو، بەڵام هیچ كام لەو شەپۆلانە ئاسان نەبووە بۆ پەنابەرانی كورد و تەنانەت زۆربەشیان تاوەكو ئەم رۆژە بەهۆی ئەو ئەزموونە تاڵەی ئەوكاتە چێشتوویانە، هێشتا كاریگەری لەسەریان ماوەتەوە.
رەنگە یەكێك بتوانێ ئەوە بڵێت كە ئامانجی هاتنی كورد بۆ ئەمریكا، وەك پەنابەرانی وڵاتانی دیكە نەبووە، ئامانجی كورد ئەوە نەبووە لە دەست هەژاری هەڵبێ و بەدوای خەونی ئەمریكادا بگەڕێت، بەڵكو مەبەست لەوە بووە كە لەدەست دەوڵەتەكانی ئەو ناوچەیە رزگاریان بێت كە بۆ چەندین ساڵە كوردی ئەو چوار بەشەی توركیا، عێراق، ئێران و سووریا دەچەوسێننەوە.
كوردستانە بچووكەكەی شاری ناشڤیل، كۆمەڵگەیەكی بچووكی كوردییە و زۆربەی كوردانی ئەو شارە، كاریان هەیە و بازرگانی دەكەن. ژمارەیەك كورد هەن كە بە مەبەستی نزیكبوونەوە لە كوردانی دیكە، لە شارەكانی دیكەی ئەمریكاوە روویان كردووەتە ناشڤیڵ.
نیك عارف یەكێكە لەو كوردانەی كە لە شارێكی دیكەوە هاتووە. ئەو لە شاری ئەلیزۆناوە هاتووە بۆ ئەوەی لە ناشڤیل بازرگانی بكات.
بەپێی قسەی درو جۆبرا، رۆژنامەنووسی شاری ناشڤیڵ، پەنابەرە كوردەكان كە زۆربەیان كاری حكوومیان هەبووە لە وڵاتی خۆیان، كاتێك هاتوونەتە ئێرە، پێویستبووە كاری دەستی بكەن و كرێی رۆژانەشیان ئەوەندە زۆر نەبووە، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو گیروگرفتە كوردەكان رێگەیان دۆزیووەتەوە بۆ ئەوەی داهاتوویەكی پڕشنگدار و سەركەوتوو بۆ خۆیان دابین بكەن.
جوبرا دەڵێ كە كوردەكانی ئەمریكا یەكێكن لەو كۆمەڵانەی كە بەسەركەوتوویی توانیویانە تێكەڵاوی كۆمەڵگەی ئەمریكی ببن و بتوانن بەشداری لە پێشخستنی ئەو كۆمەڵگەیەدا بكەن.
لەگەڵ ئەوەی نزیكەی 40 هەزار كورد ئێستا لە ئەمریكا دەژین و زۆربەیان جێی خۆیان كردووەتەوە و تێكەڵاوی ئەو كۆمەڵگەیە بوون، بەڵام ئەمەش بە مانای ئەوە نایێت كە ئەوان دووچاری هیچ كێشەیەك نەبوونەتەوە. هەر لەو بەرنامەیەشدا بەدیدەكرێت كە زۆربەی ئەو رزگاربووانەی لە دەست هەڵمەتی ئەنفال قووتاریان بووە هەتا ئەمڕۆكەش باری تەندروستیان باش نییە.
كێشەیەكی دیكەی كوردانی ناشڤیڵ، دروستبوونی گرووپی چەتەی كوردی "كوردیش پڕاید گانگز"ە و ئەم گرووپە پەیوەندی بە ئەنجامدانی چەند تاوانێكی گەورەوە هەبووە. ژمارەی ئەندامانی ئەو گرووپە بەتەواوی دیار نییە، بەڵام پۆلیسی شاری ناشڤڵ پێیوایە نزیكەی 20 تاوەكو 30 مێردمنداڵ دەبن. پولیس نازانێ سەرەتای دروستبوونی ئەم گرووپە یاخود ئامانجی ئەم گرووپە چییە، بەڵام لەو بڕوایەدان كە رەنگە خۆ سەلماندنی كوردان بێت لەسەر شەقامەكانی ناشڤیڵ بەرامبەر گرووپی چەتەی نەتەوەكانی دیكە وەكو گرووپە چەتەكانی ئەمریكای لاتینی و مەكسیكییەكان. ئەندامانی كۆمەڵەی كوردانی ناشڤیڵ نیگەرانی خۆیان بەرامبەر كاری ئەو گرووپە دەربڕیووە و پێیانوایە كە ئەو گرووپە ناو و وێنەی كوردیان لە ئەمریكا پیسكردووە.
سەرەڕای ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانەی كە دووچاری كورد دەبنەوە، بەڵام هێشتا زۆر لە كوردان بەپەرۆشن بۆ ئەوەی كۆمەڵەیەكی پۆزەتیڤ و پتەو لە ئەمریكا دروست بكەن.
تاهیر حوسێن سەرۆكی كۆمەڵەی كوردانی ناشڤیڵ رایگەیاند كە ئەو هەوڵانەی كورد لە ناشڤیل زۆر ئاسانترە، لەبەرئەوەی ناشڤیڵ بەشارێكی ئایینیش ناسراوە و ئەمەش بۆ كوردە ئاین پەروەرەكان سەرنجڕاكێشە.
بەرنامەی (دراوسێی تەنیشتتان) ئەوە پیشاندەدات كە چۆن كوردانی ئەمریكا هەمیشە ویستوویانە كولتووری خۆیان بپارێزن. ئەمەش ئەو سوپاسگوزارییەی كورد پیشاندەدات كە ئەم هەلەیان بۆ رەخساوە، هەربۆیە ئەو پرۆگرامە زیاتر جەخت لەسەر خالە هاوبەشەكانی كورد دەكات كە ئەوانەش بریتین لە: پەرەوەردە، یەكانگیریی خێزان، پارێزگاریكردن لە ناسنامەی نەتەوەیی، بەڵام گەورەترین خاڵی تێكەڵاوی كورد بۆ نێو كۆمەڵگەی ناشڤیل ئەوەبووە كە ویستوویانە تێكەڵاوی كۆمەڵگەیەكی نوێ ببن و بەشداری لەپێشكەوتنی ئەو كۆمەڵگەیەدا بكەن.
لە ماڵپەڕی thecommentfactory.com –ی ئەمریكی وەرگیراوە

جاری بينراو: 1974 | زيادكردن: aba_ashq2009 | الترتيب: 1.0/1
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
ليستی ماڵپه‌ڕ

نه‌خشه‌ی جيهان
-->

گۆگلل به‌ کوردی


سویدی فێربه‌
-->

فۆنتی كوردی دابگره
-->

كاتی مردنت بزانه
ماڵپه‌ڕی ئاسووده


تەلەفۆن بكه به‌خۆرايی
ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌


كاته‌كانی جيهان
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

فۆنته‌كانی ڕێباز دابگره
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

چاره‌سه‌ری ڤايرۆس
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

جل و به‌رگی كوردی
ماڵپه‌ڕی ئاسووده


..

سه‌ردان


guli_ashq@hotmail.com