به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌
هونەرمەند دیاری قەرەداغی بۆ گوڵان: لە پشت هەموو بێدەنگییەكەوە هەرای ئیشكردن و بەردەوامی هەیە - 20 April 2010 - ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌
 
پێنج شەمه
2024-04-25
9:25:19 AM

RSS
 
مـــــــاڵــپـــــه‌ڕی ئـــاســـــــووده‌
سه‌ره‌تا
»
گفتو گۆ

هونه‌رمه‌ندان
::هونەر مەندان::

بڵند ئیبراهیم

smile

هەردی سەڵاح

smile

زەکەریا عەبدوڵا

smile

قادر ئەسعەد

smile

دیلمان دیۆ

smile

سەرکەوت

smile

ئاراس

smile

نەریمان

smile

میکائیل

smile

شێرکۆ تالیب

smile

ئەیوب عەلی

smile

مالی خۆت ببینه‌
-->

وێنه‌که‌ت جوان بکه


نرخی دراوه‌کان
-->

تاقی کردنه‌وه‌ی ئی
-->

ميديای كوردی
ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە
ماڵپەرى ئاسوودە
ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە


كارتی كوردی
Free Image Hosting at www.ImageShack.us

QuickPost

قورئان دابگره‌
ماڵپەرى ئاسوودە

رۆژنامه‌ی کوردی

کوردستان نیوس
سبه‌ی
هاوڵاتی
په‌یام نێر
کوردستان پۆست
ئاوێنه‌
خه‌بات
ئاسۆ خه‌ندان


چاته‌کان

کوردش ڤۆیس
کورد فۆڕڤۆیز
نه‌ورۆز ڤۆیس
کورد چات
دیمانه‌
کوردستان ڤۆیس
چات بۆ کوردستان
کورد کارد
هێمن


كاتژمێری وڵاتان
‎كاتى 12وڵات ‏ ‌

aswda


میوانانی سه‌هێڵ
له‌سه‌رهێله‌


سه‌ره‌تا » 2010 » April » 20 » هونەرمەند دیاری قەرەداغی بۆ گوڵان: لە پشت هەموو بێدەنگییەكەوە هەرای ئیشكردن و بەردەوامی هەیە
3:08:37 PM
هونەرمەند دیاری قەرەداغی بۆ گوڵان: لە پشت هەموو بێدەنگییەكەوە هەرای ئیشكردن و بەردەوامی هەیە

دیاری قەرەداغی بە زمانێكی جیاو بە هونەرێكی جیاوازترەوە خزمەتی هونەری كوردی دەكات. خاوەن فەنتازیاو داهێنانێكی گەورەیە لە هونەری كوردیدا، بۆیەش هونەرمەند دیاری توانیوویەتی ببێتە خاوەنی پێگەی بەرز لە ناو هونەری كوردیدا، زۆر كەس هەن دەڵێن و دەپرسن بۆچی خەم یەكێكە لە شتە بەردەوامەكانی ئەو هونەرەی پێشكەشی دەكات، چونكە هەمیشە لە كارەكانیدا هەست بە خەمێك دەكرێت، خەمێك كە دەربڕێكی راستەقینەی ئەو واقیعەیە كە مرۆڤ هەستی پێدەكات لە هەستی دووری و خۆشەویستی بۆ وڵات و دایك و یار و یاخود نیشاندانی ئازارەكانی گەلی كورد كە بە تەواوی وەك خۆی گوزارشتیان لێدەكات و بیسەرێك دەخاتە نێو واقیعەوە، هونەرمەند دیاری قەرەداغی جگە لەوەی سەرقاڵی كاری هونەری خۆیەتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هونەرەكانی موزیكە لە سلێمانی، هەر بۆیەش بە چاكمان زانی بە چەند پرسیاریك ئەم هونەرمەندە خۆشەویست و قەدر گرانە بەسەر بكەینەوە .

دیمانە : سۆران مارف كریم
Soran_marf1980@yahoo.com
* دیاری قەرەداغی چۆن باس لە ئاستی هونەری كوردی دەكات؟
- دەرگایەكی گەورە و كراوەیە بە رووی هەموواندا، هەموو بە ئاسانی پێیدا رەت دەبین و زۆرمان تێدا ون دەبین و نازانین چۆن تێیدا هەنگاو بنێین، زۆری تریشمان لەو رێگایەدا گوڵی جوانی هونەر لە سەر لارێكانیدا دەدۆزینەوە تەنها فریای بۆنێكی دەكەوین.
دەزانی زۆر قورسە باس لە سەرجەم ئاستی هونەری میللەتێك بكەی لەكاتێكدا كەمترین (داتا)ت لەبەردەستدا بێت، ناشمەوێت مەزاجی خۆم سەرپشك بكەم بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو ئاستانە، تەنها هەستێكم لا سەركەشە ئەویش ئەوەیە كە زۆر نیگەرانم لەوەی روو دەدات.
* هەندێك باسی قەیرانی هونەری كوردی دەكەن تۆ قەیرانی گۆرانی موزیكی كوردیدا لە چیدا دەبینیتەوە ؟
- پێشتر ئەوەم وتوە كە ئەمەی ئێستا هەیە پێی ناوترێت قەیران، بەواتای ئەوەی شتێكی درەوشاوەو گەورە لە هونەری كوردیدا نەبووە تا ئێستا قەیرانی بەسەردا هاتبێت، بە بۆچوونی من هەموو كزی و لاوازییەك لە هونەری كوردیدا درێژكراوەی مێژووی خۆیەتی.
* ئایا خۆبەستنەوە بە فۆلكلۆرەوە بەسە بۆ ئەوەی هونەری كوردی بەرەو پێش بەرین ؟
- فۆلكلۆر بەشێكی گەورەو زیندوی هەموو میللەتێكە، خەرمانێكی بەجێماوو گەنجینەیەكی پیرۆزی هەموو نەتەوەیەكە، پاراستن و بەرز راگرتنی ئەركە لەسەر هەمووان، پێویستە ئەرشیفكردنی زانستیانە بێت و مامەڵەی هونەریش لە تەكیدا لەو پەڕی ئاست بەرزیدا بێت، بە داخەوە ئەوەی هەیە بەو جۆرە نییە، وای لێهاتووە كە ئەم گەنجینە پڕ بەرەكەت و پیرۆزە بۆتە زەخیرەی زۆرێك لەوانەی كە هێزی ئیشكردنیان نەماوە لە رووی ئاوازی نوێ و بیركردنەوەی نوێ و كاری داهێنەرانە، هەر كەسە لەخۆیەوە و بێ لێپرسینەوە دەست دەباتە ئەم كەرەسە گەورەیەی میللەت و بە شێوەیەكی ناجۆر دەیكاتە بەرهەمێكی هونەریی و لەسەر هونەری كوردیش ئەژمار دەكرێت.
* بینەری كارە هونەرییەكانی ئێوە خەڵكانی نوخبەی كۆمەڵگەن، واتا كارەكانت لە خەڵكانی نوخبەدا ڕەنگی داوەتەوە، وای بۆ دەچم تەنیا بۆ خەڵكانی نوخبەی گۆمەڵگە كار دەكەن، ئەگەر وایە مەبەست لەم شێوە كار كردنە لە بواری هونەردا چییە و ئەتانەوێ چ ئامانجێك لە بواری هونەردا بپێكن؟
- ئەوەی راست بی من كار دەكەم و حەز دەكەم بەركەوتنم لەگەڵ سەرجەم توێژەكان هەبێت، ئەوە ئەوانن بڕیار دەدەن كە گوێ لە من بگرن یان نا، كەواتە من لە سەرەتاوە بەو ئاڕاستەیە كار ناكەم كە كار تەنها بۆ نوخبەیەكی دیاریكراو بكەم، چونكە هەزاران كەس لە شار و گوند و ناوچە جیاجیاكان لە ژن و پیاو لە پیرو جوانان خۆیان كردۆتە هاوڕێی زۆرینەی بەرهەمەكانم و قورسە بەسەرجەم هەموو ئەمانەش بوترێ نوخبە، بەڵام ئەم قسەیەی بەرێزیشتان ئەو راستییە وەدەردەخات كە هونەری گۆرانی و میوزیكی كوردی كەمتر توانیویەتی ویستە هونەرییەكانی بەرجەستە بكات، زیاتر كار بۆ شوناسی جەماوەریبوونی خۆی دەكات كە رەنگە من كڕیاری ئەم مەسەلەیە نەبم و كەمتر بكەومە بەر كاریگەری ئەو شەپۆلانە، ئەمەش وا دەكات من بخاتە بەردەم ئەو شێوەیەی كە وابزانرێت كارەكان كاری نوخبەوی بێت.
* فۆڕمێكی نوی و ستایلێكی تاڕادەیەك كاریگەری گۆرانی عەرەبی لە بواری هونەری كوردیدا گەشەی كردووە، ئێوە لەو ڕووەوە چ قسەیەكتان هەیە ؟
- ئەوە راستە، زۆرێك لە تێكەڵبوون لەگەڵ هونەری نەتەوەكانی تردا بەرچاو دەكەوێت، ئومێدمە لە سەر شانی بنچینەی ئەو رەنگ و بۆنە كوردییەی خۆمان نەبێت كە دەبینرێت هەموو میللەتێك ئەو رەنگ و بۆن و تامە دەكاتە هەوێنی كارەكانی خۆی، من هەمیشە وتومە ناكرێت دەرگاكان لەسەر خۆمان دابخەین، بەڵام ناشكرێت ئاڕاستەی ئیشكردنمان بە پێچەوانەی شوناسی نەتەوەییمانەوە بێت.
* كارەكانتان لە ستایلی یۆنانییەوە نزیكەوە، ئایا ئەمە لە چ ڕوانگەیەكەوە خزمەتی هونەری كوردی دەكات و چۆن بیرتان لە هەڵبژاردنی ئەو جۆرە شێوازە لە هونەری كوردیدا كردۆتەوە ؟
- پێموانییە ئەم رایە نزیك بێت لە راستییەوە، چونكە من زۆر ئاشنا نیم بە میوزیكی یۆنانی و بە راشكاویش دەڵێم زۆر گوێی لێ ناگرم..
دەشمەوێت شتێك بۆ بەرێزتان و سەرجەم خوێنەران راست كەمەوە، كە هەر لە ناو یۆناندا وەك سەرجەم میللەتانی دنیا دەیان و سەدان ستایل هەیە.
لە دوا جاردا من دەمەوێت هونەرێكی جوان پێشكەش بكەم ئەگەر ببێتە خزمەتێك بۆ نەتەوەكەم ئەوا شادمانم خۆ گەر بە پێچەوانشەوە بوو، ئەوا دەكرێت وەلای بنێن.
• وەكو ئەوەی بەڕێزتان لە بواری هونەردا پێشنیارو نووسین و ڕەخنەتان دەبینرێت تاچەند پێتان وایە ئێمەی كورد لە بواری نووسین و ڕەخنەی هونەری نووسەری جدیمان لە بوارەكەدا هەیە و ئایا تاچەند پێویستمان بە ڕەخنەگری جدی هەیە لە بوارەكەدا؟
-نووسەرمان كەمە و جێگای داخە، ئەمەش دەرگای واڵا كردووە بۆ زۆر شت لەسەرووی هەمویانەوە نووسین و رەخنەی بە مەزاج و بێ بنەما و كەم ئەرزش، نووسینێك كە تەنها پەلهاویشتنە بۆ دەرگا لاوەكییەكانی تر، دوور لە هێڵە سەرەكییەكە كە هونەرەكەیە، واتە كەمجاران نووسینێك دەبێتە بابەتێكی سەرنجڕاكێش و پڕ بایەخی هونەریی كە قسە بكات لەسەر بنەماكانی ئەو بەرهەمە لە رووی سەرجەم پێكهاتە بەشدارەكانی هەر لە میلۆدی و میوزیك و تێكست و ئەدا و تەكنیكی دەنگ و تا وردەكارییەكانی تری ئەو بەرهەمە، ئێمە زۆرینەمان تەنها لە یەك رەهەندەوە دەنووسین ئەویش برینداركردنی كەس و كەسایەتی هونەرمەندە و هێنانە خوارەوەیەتی بۆ ئاستی سووكایەتی پێكردن، كە ئەمەش نە نووسینەو نە رەخنە، بەڵكو شەڕێكی دەستەو یەخەیە لە ژێر ناوی رەخنەی هونەری .
* زۆرجاران باس لە كارە هونەرییە جدییەكان دەكرێت بەوەی لەلایەن جەماوەرەوە پڕ فرۆش نین، بۆ نموونە ڕەنگە سیدی هونەرمەندێك كەوا كارەكانی پڕۆفیشناڵ بێت لە سێ چوار هەزاردانەیەك زیاتر فرۆشی نەبێت كەچی لە هەمان كاتدا گۆرانیبێژێكی نا ئەكادیمی بە سایزەرێكەوە گۆرانی دەڵێت ڕەنگە فرۆشی سیدییەكەی لە 30/40 هەزار زیاتر بێت، ئەمە لای تۆ بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- ئەمە درمێكە تەنها لێرەدا بڵاو نەبۆتەوە بەڵكو لە زۆرینەی وڵاتانی دنیا بەر بڵاوە، بەڵام ئەوەی ئێمە لەوان جیا دەكاتەوە ئەوەیە كە لە وڵاتانی تر میدیا جدییەكان نابنە ریكلام بۆ كاری ناشایستە، بەدەگەمەن ئەو هونەرمەندە ناجدییانە لە تیڤییەكانیانەوە دەردەكەون، كە تەواو پێچەوانەی لای ئێمەیە..
*كەی بیسەری كورد دەگاتە ئەو ئاستەی كاری پرۆفسشناڵ لەكاری دیكە جیا بكاتەوە؟
- ئەو كاتەی دامەزراوە هونەرییەكانی كورد توانی پێگە و حورمەتی هونەر لە وڵاتەكەدا باڵا تر بكات لەو بارە دژوارەی ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبێت.
ئەو كاتەی كەسایەتی مەعنەوی هونەرمەند بەرزتر بوو لە هەموو پلەو پایەیەكی وەزیفی حیزبی و دەوڵەتی بۆ ئەوەی چیتر هونەرمەند نەبێتە كۆیلەی ئیشێك، وەزیفەیەك كە هی ئەو نییە.
ئەو كاتەی زمانی میوزیك باڵاتر بوو لە زمانی جەنگ و زمانی جنێوو سەنگەر لەیەكگرتن.
دەزانی مێژووی گوێگرتنی ئێمە مێژووی گوێگرتنە لە فەرهەنگی جنێوی پارتە سیاسییەكان بە یەكترو مێژووی هەڕەشە و زەنگی شەڕ، ترسی شەڕ، ترسی تەقینەوە لە هەر ئان وساتێكدا، مێژووی گوێهەڵخستنە بۆ درۆكان كە رۆژانە نازانین چ هەواڵێك راستە، كام وشە ئاوادانی ئەم رۆحە تەزیوانەیە، ئەمە مێژووی گوێگرتنی ئێمەیە، ئێمە دەریایەك ئاومان پێویستە بۆ شتنەوەی گوێكانمان بەهەموو ئەو ناشرینیانەی كە ساڵەهایە تێ دەئاخنێن.
*گەلێك تیپی هونەری لێرەو لەوێ هەن، ئێوە وەكو بەڕێوەبەری هونەرەكانی موزیك لە سلێمانی بەرنامەو پڕۆگرامتان چییە و چ میكانیزمێكتان بۆ كۆكردنەوەی ئەو هونەرمەندانە لە بەر دەستە، بە شێوەیەكی گشتی بەرنامەو پڕۆگرامی ئێوە چییە وەكو حكومەت و لایەنی بەرپرس چۆن كار دەكات؟
- بەر لەوەی وەك بەڕێوەبەری هونەرەكانی موزیك لە سلێمانی بمانەوێت باس لە ئەجندای كارەكانمان بكەین پێویستە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پێمان بڵێت ئاڕاستەو ئەجندای ئەوان چییە؟
كە ئێمە بەشێكی هێجگار بچووكین لە كۆی سەدان بەرێوەبەرێتی ئەو وەزارەتە، بەراستی دیسانەوە پەستم كە بمانەوێت زۆر كاری گرنگ دەتوانین بكەین و زۆر دەست و پێوەندی تەعلیماتی رێگرە لەبەردەم كارەكان یان بەو شێوەیە نییە كە داواكراو بێت یاخود ئەوەندە بە هێواشی دەڕوات كە دوای جارێك ئیشكردن تۆبە دەكەی بۆ ئیشی تر.
*ئێستا ماوەیەكی زۆرە دەنگ و باسی كاری هونەریتان نییە ئەم بێدەنگییە هۆكارەكەی چییە ئەی پڕۆژەو بەرنامەی نوێتان چییە ؟
• - لە پشت هەموو بێدەنگییەكەوە هەرای ئیشكردن و بەردەوامی هەیە، من بەردەوامم لە ئیشكردن، بیركردنەوەو كاری جوان و پوخت كاتی دەوێت بۆیە زوو دێمەوە لاتان چاوەڕوان بن هەڵگری دەیان كاری شایستەم بە ئێوە.

gulan-media

جاری بينراو: 1935 | زيادكردن: aba_ashq2009 | الترتيب: 0.0/0
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
ليستی ماڵپه‌ڕ

نه‌خشه‌ی جيهان
-->

گۆگلل به‌ کوردی


سویدی فێربه‌
-->

فۆنتی كوردی دابگره
-->

كاتی مردنت بزانه
ماڵپه‌ڕی ئاسووده


تەلەفۆن بكه به‌خۆرايی
ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌


كاته‌كانی جيهان
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

فۆنته‌كانی ڕێباز دابگره
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

چاره‌سه‌ری ڤايرۆس
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

جل و به‌رگی كوردی
ماڵپه‌ڕی ئاسووده


..

سه‌ردان


guli_ashq@hotmail.com