به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌
نازێ عەزیزی: تائێستا هیچ بێڕێزییەكم بەرامبەر نەكراوە - 28 February 2010 - ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌
 
هەينى
2024-04-19
11:46:53 PM

RSS
 
مـــــــاڵــپـــــه‌ڕی ئـــاســـــــووده‌
سه‌ره‌تا
»
گفتو گۆ

هونه‌رمه‌ندان
::هونەر مەندان::

بڵند ئیبراهیم

smile

هەردی سەڵاح

smile

زەکەریا عەبدوڵا

smile

قادر ئەسعەد

smile

دیلمان دیۆ

smile

سەرکەوت

smile

ئاراس

smile

نەریمان

smile

میکائیل

smile

شێرکۆ تالیب

smile

ئەیوب عەلی

smile

مالی خۆت ببینه‌
-->

وێنه‌که‌ت جوان بکه


نرخی دراوه‌کان
-->

تاقی کردنه‌وه‌ی ئی
-->

ميديای كوردی
ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە
ماڵپەرى ئاسوودە
ماڵپەرى ئاسوودە

ماڵپەرى ئاسوودە


كارتی كوردی
Free Image Hosting at www.ImageShack.us

QuickPost

قورئان دابگره‌
ماڵپەرى ئاسوودە

رۆژنامه‌ی کوردی

کوردستان نیوس
سبه‌ی
هاوڵاتی
په‌یام نێر
کوردستان پۆست
ئاوێنه‌
خه‌بات
ئاسۆ خه‌ندان


چاته‌کان

کوردش ڤۆیس
کورد فۆڕڤۆیز
نه‌ورۆز ڤۆیس
کورد چات
دیمانه‌
کوردستان ڤۆیس
چات بۆ کوردستان
کورد کارد
هێمن


كاتژمێری وڵاتان
‎كاتى 12وڵات ‏ ‌

aswda


میوانانی سه‌هێڵ
له‌سه‌رهێله‌


سه‌ره‌تا » 2010 » February » 28 » نازێ عەزیزی: تائێستا هیچ بێڕێزییەكم بەرامبەر نەكراوە
1:41:17 PM
نازێ عەزیزی: تائێستا هیچ بێڕێزییەكم بەرامبەر نەكراوە

ونەرمەندی رۆژهەڵاتی كوردستان نازێ عەزیزی خەریكی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نوێیەكەیەتی كە بڕیار وابوو بەر لە ماوەیەكی زۆر بڵاوی بكاتەوە، بەڵام لەبەر چەند هۆكارێك بڵاونەكرایەوە، بۆ باس كردنی ئەم مەسەلەیە بە پێویستمان زانی ئەم دیمانەیەی لەگەڵدا ساز بكەین.

* نزیكەی شەش مانگ لەمەوبەر پێت گوتین بەم نزیكانە ئەلبوومەكەم بڵاو دەبێتەوە، هۆی دواكەوتنی بڵاوبوونەوەی چییە و كەی بڵاو دەبێتەوە؟
_ بە دڵنیاییەوە لە نەورۆز ئەلبوومەكەم بڵاو دەكەمەوە، ئەو كاتە حەفت تراكم تۆماركردبوو، لەماوەی ڕابردوودا سێ گۆرانی تریشم تۆمار كرد، بەهۆی موزیكژەنەكانەوە سیدیەكەم دواكەوت، ئەوان هۆكار بوون.

* كێ بەرهەمەكەت بڵاو دەكاتەوە؟
_ كۆمپانیای چوار چرا، كلیپێكم تەواو كردووە و ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنی كلیپێكی ترم، چوار گۆرانی كلیپ دەكەم، یەكیان بڵاو بۆتەوە و ئەوی تریان ئێستا خەریكی كۆتایی هێنانم بە وێنەگرتنی، دوو كلیپەكەی تریش بەم نزیكانە كارەكانی ئەنجام دەدەم، بەڵام نازانم ئایا پێش بڵاوبوونەوەی سیدیەكە پەخش دەكرێن، یان دواتر. هەموو ئەو گۆرانیانەی كە كلیپیان بۆدەكەم، لەسیدیە نوێیەكەمدان.

* گۆرانی گوتن لەلایەن ئافرەتەوە تاڕادەیەك قورسە لە كۆمەڵگەی كوردیدا، تۆش جگە لەمە لە كەسوكارت دووری و لەپارچەیەكی تر دەژیت، ئەم بارودۆخە كاریگەریەكی چۆنی لەسەر تۆ هەبووە؟
_ دەتوانم بڵێم كاریگەریەكی ئەرێنی بوو، من كە هاتمە باشووری كوردستان وام دەزانی دەتوانم بگەڕێمەوە بۆ ڕۆژهەڵات، بەڵام نەمتوانی لێرە شتی جوان و باش فێربووم و ئارامییەكی زۆرم بەدەست هێناوە، شتێكم بەدەست هێناوە كە لە هیچ شوێنێكی دنیادا نەمئەتوانی بەدەستی بێنم، ئەویش وەكو ئارامی لەڕووی دەروونیەوە.

* زۆر لەوانەی ڕەخنە لە ئافرەتە هونەرمەندەكان دەگرن و قسەیان بەدوادا دەكەن خۆیان بە تێگەیشتوو دادەنێن، لەوانەیە بۆ كەسێكی ئاسایی ئەمە ئاسایی بێت، بەڵام تۆ چی بەوانە دەڵێیت كە ڕۆشنبیرن و ئەو قسانە دەكەن؟
_ وەك دەزانن من كەم قسەم بەدواوەیە، بەڵام سەبارەت بەوانی تر پێم وایە هۆیەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پیاوە ڕۆشنبیرەكان ئەوەیان پێ قبوڵ ناكرێت كە ژنی ڕۆشنبیری وەك خۆیان هەن، هەمیشە پێیان خۆشە خۆیان قسەی یەكەم بكەن. دەیانەوێت ئافرەت بچەوسێننەوە، زۆربەیان ناتوانن ببینن كە ژنیش دەتوانێت بیربكاتەوە، هەندێ لەئافرەتە هونەرمەندە كانیش سنوورەكانیان بەزاندووە، پێویستە ئەو ئافرەتانە بە ڕۆشنبیریەكی واقیعی كاربكەن نەك تەنها بە جلوبەرگ خۆیان بنوێنن.، ئەگەر بەو شێوەیە بێت بڕوا ناكەم تووشی كێشە ببن.واتە دەتوانم بڵێم هەندێ ئافرەت هۆكارێكن كە بەو شێوەیە سەرنجیان بدرێت.

* لەوڵاتانی دەوروبەر ئافرەت لە شوێنی تایبەت لە یانە و دیسكۆكان گۆرانی دەڵێت، پێت وایە ئەو دیاردەیە ئەگەر لە كوردستان هەبێت، پێت چۆنە؟
_بە بڕوای من ئەگەر كەسێك ئیشی گۆرانی گوتن بێت، ئەوە زۆر ئاساییە لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا گۆرانی بڵێت، ئەی ئەگەر بەوە پارە پەیدا نەكات بە چی پارە پەیدا بكات. ئەگەر ئیشی ترم نەبووایە منیش لەئاهەنگەكان گۆرانیم دەگوت.
* ئێستا دیاردەیەكی نوێ لەناو هونەری كوردیدا دەبینرێت ئەویش سەما و خۆ نمایشكردنە، تۆ ئەوە چۆن دەبینیت؟
_ئەوە شێوەیەكی تری هونەرە، ئەوانەی دەنگیان سەرنجڕاكێش نییە هەوڵ دەدەن بە جۆرێكی تر سەرنجی خەڵك بۆ خۆیان ڕابكێشن واتە بە وێنە نەك بە دەنگ. بەڵام ئەوە لەهونەر دوورە، من ئەوانەم پێ دەنگ نییە، دەنگ كەسایەتی مرۆڤە،لای من كەسایەتی ئافرەت و هونەرمەند لەپێش هونەرەوە دێت. ئەوانە ناتوانن بە خۆیان بڵێن هونەرمەندە دەبێت كۆمەڵگە نازناوی هونەرمەند بەوانە ببەخشێت كە گۆرانی دەڵێن نەك بە ویستی خۆیان بە هونەرمەند خۆیان بناسێنن. خەڵك هەیە تەماشایان دەكات لەبەر ئەوەی خەڵك حەزی لەنوێگەرییە، بەڵام خەڵكی هونەرمەند ئەوەی پێ هونەر نییە.

* بە ڕای تۆ ئەوە نوێخوازییە، ئەگەرنا چ ناوێكی تری لێ دەنێی؟
_ئەوە پاشماوەی فەرهەنگی ئەوروپایە، ئێستا كاتی ئەوەیە خۆمان وەك میللەتی كورد بە جیهان بناسێنین، چونكە بە هێنانی فەرهەنگی ئەوروپا كەس ئێمە ناناسێت،كاتی ئەوە هاتووە خۆمان بناسێنین بە جلوبەرگ و موزیك و فەرهەنگی خۆمان، نەك لاساییكردنەوە. ئەوە هەموو پاشماوەی ئەوروپییەكانە دەیهێنن بۆ ئێرە بەو شێوەیە فەرهەنگی خۆمان ون دەبێت.

* ئەی كێ بەرپرسیارە؟
حكومەت بەرپرسیارە، پێویستە سانسۆرێكی تەواو بكرێت بۆ ئەو كارە. ئەگەر بەرپرسی تەلەفزیۆنەكان كەسی هونەرمەند بن كە بەداخەوە هیچ بەرپرسێكی تەلەفزیۆنی هونەرمەند نین، ئەگەر كەسێكی هونەرمەند بەرپرس بێت دەزانێت هونەر چییە، لەهەمان كاتدا هونەری كوردی پێشكەش دەكات نەك پاشماوە و لاساییكردنەوە،ئەو كچانە ماوەیەك بە دیاردەكەون دواتر ون دەبن و كەس باسیان ناكات.

* ئەگەر تەلەفزیۆنێك هونەری نەبێت چۆن دەتوانیت بڵێی پێویستە بەڕێوەبەرەكەی هونەرمەند بێت؟
_ تەنیا بۆ نموونە ئێستا یەك تەلەفزیۆنی هونەریمان هەیە ئەویش كۆڕەكە، بەڕێوەبەرەكەی بەتەواوی هونەرمەندێكی دڵسۆز و نەتەوەیی بێت دەمانتوانی تا ئەندازەیەك بەرەو پێشچوونێك بەدی بهێنین. لەباكوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا ئێستا خەڵك خاوەنی هونەری ڕاستەقینەیە، چونكە ئەوان خەبات ئەكەن بۆ كلتووری خۆیان، لێرە كەسانێك كە لەدەرەوە هاتوونەتەوە وا دەزانن كوردستان یەك پارچەیە، كوردستان چوار پارچەیە و بیروبۆچوونەكانیش لەپارچەیەكەوە بۆ پارچەیەكی تر جیاوازن، ئێستا لەپارچەكانی تر شەڕی كلتوور و زمانە لەگەڵ دوژمنانی كورد، بەشێكی كوردستان ئازادە و سێ بەشی ئازاد نییە، دەبێت ئەو هونەرمەندانە دڵی ئەو سێ پارچەیەش ڕابگرن، ئەگەرنا هیچ شتێكی وایان لەدوا بەجێنامێنێت.

* بە ڕای تۆ لە كام پارچەی كوردستان هونەر زیاتر پێشكەوتووە و ڕووی ڕاستەقینەی هونەری كوردی پیشان دەدات؟
_من ناتوانم وەڵامی ئەو پرسیارەت بدەمەوە، هەموو پارچەیەك هونەرمەندی زۆر باشی هەیە و من پسپۆر نیم لەو بوارەدا تاكو وەڵامی ئەو پرسیارەت بدەمەوە،
* تۆ جگە لەوەی هونەرمەندی لەهەمان كاتدا ئەندازیاری كشتوكاڵیشی،ئەم دوو كارە لەیەكتر دوور نین؟
نەخێر، من دڵم بە سەوزایی،سروشت، گوڵ، باران و ئاو دەكرێتەوە، پێم وایە هونەریش بەشێكە لە من و تێكەڵی من بووە.
* تۆ بەتەنها دەژیت لێرە؟
بەڵێ، جار جار دایكم سەردانم دەكات لە كۆنسێرتی سەری ساڵ هاتبوو،بەڵام من تا ئێستا نەچوومەتەوە.
* دەزانین كاتی خۆی مەلەوان بوویت، ئێستا چۆنیت لەگەڵ وەرزش و مەلەوانی؟
_ئێستاش باشم، بەڵام وەك جاران وەرزش ناكەم تەنها هەندێك جار مەلەوانی دەكەم. من سوارچاكیش دەزانم. وەكو حەز و ئارەزووی خۆم وەرزش دەكەم.
* زیاتر كێ هاوكاری كردوویت لەڕووی مەعنەوییەوە؟
_كاك عیرفان زەنگەنە، هانی دام و زۆر یارمەتی دام، ئەوشەو لەبەرنامەیەكیش ئاماژەم پێدا كە بێ بەرامبەر یارمەتی هونەرمەندانی داوە،ئەو زۆر بایەخ بە من دەدات.
* زۆرجار دەبیستین كە ئافرەتی كورد دەبێت قوربانی بدات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەكارەكەی، تۆ قسەت چییە لەسەر ئەم بابەتە؟
_زۆر ڕاستە، ئەو هەموو كچە گۆرانیبێژانە نموونەن، ئەوەش هەمووی كاریگەری فەرهەنگی عەرەبییە كە زاڵە بەسەر فەرهەنگی ئێمەدا،تا ئێستا هیچ بێڕێزییەك بەرامبەر من نەكراوە و كەسایەتی خۆم پاراستووە. لەهاویندا یەك دوو گۆرانیبێژ هاتن ئەوەندەیان كاری ناحەز كرد كاری وایان كرد ئەگەر دەهاتنە لام پێم شەرم بوو بڵێم گۆرانیبێژم، دەم گوت من خوشكی نازێ عەزیزیم من هونەرمەند نازێ نیم، مەبەستم ئەو جیلە نوێیەیە بەڕاستی ناوی گۆرانیبێژیان سووك كردووە. ئەوەش بۆ ئەو ئافرەتانە دەگەڕێتەوە نەك بۆ بەرامبەرەكانیان. بۆچی من جوان نیم، من خۆم پێ لەوان جوانترە، بەڵام ڕێ بە خۆم نادەم ئەو كارانە بكەم. من هونەر دەكەم و كەسایەتی خۆم دەپارێزم و خەبات بۆ هونەرەكەم دەكەم، كەسایەتیشم پاراستووە، پارە كۆدەكەمەوە و پارەی كرێی خانوو دەگێڕمەوە ئەیدەم بە گۆرانی، جاری وا هەبووە لەهاویندا بەو گەرمایە پارەی تەكسیم پێ نەبووە بەپێ چوومەتە سەر كار، پارە كۆدەكەمەوە لەپێناوی گۆرانیدا، كەچی ئەوانەی لەئەوروپا دەگەڕێنەو باشترین هۆتێلیان بۆ دەگیرێت، دەبێت باجی ئەوانە بدەیت، بۆچی بۆ ئەوان هەیە و بۆ من نییە، من لەژیانم دا نەمبینیوە دەفتەر یانی چی، بۆچی ئەوانە بە دەفتەر پارە وەربگرن، دێنەوە بە كەیفی خۆیان ئێرە تێكدەدەن و دواتر دەچنەوە. من ئەگەر ئەو قسانە دەكەم هاواری خۆم نییە،چەندین هونەرمەندی ئافرەت هەیە كە لەبیر كراون. ئێرە كوردستانە ئەمریكا و ئەوروپا نییە، لەوێش ئەوانەی ئەو كارانە دەكەن پێیان دەگوترێت بەرەڵڵا، بەڵام كەسێك خاوەنی كەسایەتی و فەرهەنگ و كلتووری خۆی بێت، نە قسەی بە دوادا دەكرێت و نە ڕێگەش دەدات قسەی بەدوادا بكەن.ئەوانە ئیشیان هونەر نییە، ئەوە گوناهێكی زۆر گەورەیە هونەرمەندان وەلانراون و ئەوانەی ئیشیان هونەر نییە بە كەیفی خۆیان ئەوەی بیانەوێ بەناوی هونەر دەیكەن. پێم وایە ئەوە زۆر ناخایەنێت و حكومەت چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.
* چارەسەرەكە چییە؟
_خەرج نەكردنی پارە بە دەفتەر بۆ ئەوانەی لەدەرەوە دێنەوە، بۆچی حكومەت یارمەتی هونەرمەند بدات، هونەر شتێكی شەخسییە، بۆچی ئێمە دەست پان بكەینەوە بۆ حكومەت داوای هاوكاری لێ بكەین.لەهەشتاكان ئەو هونەرمەندە باشانە هەبوون ئەو كاتە كەس نەبوو پارەیان بداتێ، بە خەباتی خۆیان دەیانكرد. ئێستا هی وادەناسم نازانێت بە كوردی قسە بكات كەچی وەك هونەرمەند دەیناسێنن. بەڵام میللەتی ئێمە زۆر زیرەك و ئاقڵە، دوای ماوەیەكی تر گەنجانی ئێمە دەزانن هونەری كوردی چییە و دەگەڕێنەوە بۆگوێگرتن لە هونەری ڕاستەقینە، خەڵكی ئێمە لەوە وشیارترە كە بڕوا بە قسەی هەندێك لەوانە بكات.
سه‌رچاوه‌ گوڵان

جاری بينراو: 1562 | زيادكردن: aba_ashq2009 | الترتيب: 1.0/1
مجموع المقالات: 0
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون
[ التسجيل | دخول ]
ليستی ماڵپه‌ڕ

نه‌خشه‌ی جيهان
-->

گۆگلل به‌ کوردی


سویدی فێربه‌
-->

فۆنتی كوردی دابگره
-->

كاتی مردنت بزانه
ماڵپه‌ڕی ئاسووده


تەلەفۆن بكه به‌خۆرايی
ماڵپه‌ڕی ئاسووده‌


كاته‌كانی جيهان
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

فۆنته‌كانی ڕێباز دابگره
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

چاره‌سه‌ری ڤايرۆس
ماڵپه‌ڕی ئاسووده

جل و به‌رگی كوردی
ماڵپه‌ڕی ئاسووده


..

سه‌ردان


guli_ashq@hotmail.com