گفتو گۆ |
|
|
مالی خۆت ببینه |
--> |
|
وێنهکهت جوان بکه |
|
|
نرخی دراوهکان |
--> |
|
تاقی کردنهوهی ئی |
--> |
|
قورئان دابگره |
|
|
كاتژمێری وڵاتان |
|
|
aswda |
|
|
میوانانی سههێڵ |
لهسهرهێله
|
|
|
سهرهتا » 2010 » April » 20 » كچە كوردێك لەسەر دەف ژەنین بە 11 ساڵ سزا دەدرێ
3:27:10 PM كچە كوردێك لەسەر دەف ژەنین بە 11 ساڵ سزا دەدرێ |
رووداو – ئامەد دادگایەكی توركیا سزای11 ساڵ و 8 مانگی بەسەر كچە دەفژەنێكی كورددا سەپاند، بە تۆمەتی ئەوەی بانگەشەی بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان كردووە. بەڵام پارێزەرەكەی تێهەڵچوونەوەی بۆ حوكمەكەی كردووە. هونەرمەندی دەف ژەن، چیچەك تەكدەمیر، ئەندامی ناوەندی كولتوور و هونەریی بەهار BKSM، لەسەر ژەنینی دەف سزای 11 ساڵ و 8 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا، وێڕای ئەوەش سزای 5 ساڵ قەدەخەكردن لە چوونە قاوەخانە و بەشداریكردن لە شایی بەسەریدا سەپێندراوە. تەكدەمیر 4 مانگ لەمەوبەر بەشداری ئاهەنگێكی كردبوو لەو ئاهەنگەدا دەفی ژەنیبوو، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسی توركیا دەستگیركرا بە تۆمەتی ئەوەی لەو ئاهەنگەدا ناوی PKKی هێناوەو یاسای پێشێلكردووە، بۆیە ئەو سزا قورسەی بەسەردا سەپێنراوە. مەسعود بەشتاش، پارێزەری چیچەك تەكدەمیر، رایگەیاند "لەم ساڵانەی دواییدا لەتوركیا سزا بەسەر ئەو كەسانەشدا دەسەپێنرێ، كە سەما دەكەن یان فیكە لێدەدەن یانیش دەف دەژەنن. مرۆڤ هیچ بڕوایەكی بە یاسا نەماوە". دووەمین دانیشتنی هونەرمەند چیچەك تەكدەمیر، لە لقی پێنجی دادگای سزا قورسەكانی ئامەد بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەی دادگادا مەسعود بەشتاش، بەرگری لە هونەرمەند چیچەك كرد و گوتی "چیچەك تەكدەمیر لەئاهەنگ و چالاكییە یاساییەكاندا بەشداری كردووەو شتێكی رەوای كردووە، لێدانی دەف تاوان نییە"، پارێزەر بەشتاش، ئاشكرایكرد كە هەتا ئێستا بەهۆی سەماكردن، فیكە لێدان و هەڵبڕنی هەردوو پەنجە وەك هێمای سەركەوتن سزا بەسەر دەیان كەسدا سەپێندراوە "ئەو كارەش بڕوای تاكەكان بەرامبەر یاسا كەم دەكاتەوە".
|
جاری بينراو: 1305 |
زيادكردن: aba_ashq2009
| الترتيب: 1.0/1 |
إضافة تعليق يستطيع فقط المستخدمون المسجلون [ التسجيل | دخول ]
|
|
ليستی ماڵپهڕ |
|
|
نهخشهی جيهان |
--> |
|
گۆگلل به کوردی |
|
|
سویدی فێربه |
--> |
|
فۆنتی كوردی دابگره |
--> |
|
كاتی مردنت بزانه |
|
|
تەلەفۆن بكه بهخۆرايی |
|
|
كاتهكانی جيهان |
|
|
فۆنتهكانی ڕێباز دابگره |
|
|
چارهسهری ڤايرۆس |
|
|
جل و بهرگی كوردی |
|
|
.. |
|
|
سهردان |
|
|
|